Kurdistan Press - لە پارتییەوە بۆ یەکێتی : ڕاشکاوانە دان بنێن بە هۆکارەکانی ئەو ڕەوشە نالەبارەی بەسەر خۆیان و دەڤەری سلێمانی هێناویانە لە پارتییەوە بۆ یەکێتی : ڕاشکاوانە دان بنێن بە هۆکارەکانی ئەو ڕەوشە نالەبارەی بەسەر خۆیان و دەڤەری سلێمانی هێناویانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە پارتییەوە بۆ یەکێتی : ڕاشکاوانە دان بنێن بە هۆکارەکانی ئەو ڕەوشە نالەبارەی بەسەر خۆیان و دەڤەری سلێمانی هێناویانە

ڕوونکردنەوەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
درەنگانی شەوی ڕابردوو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە ڕووداوەکەی ئێوارەی ڕێکەوتی ٧ـی ٤ـی ٢٠٢٣ی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوکردۆتەوە، کە بەداخەوە وەکو پیشەی هەمیشەییان وانە و عیبرەتیان لە مێژوو و بەکارهێنانی دەستەواژەکان وەرنەگرتووە و، گوایە ئەوەی ڕوویداوە بەهاوکاری کەمایەتییەکی ناو سەرکردایەتیی پارتی بووە!، ئەو دەستەواژەیەی، کە لەناو پارتیماندا بوونی نەبووە و ناشبێت، بەڵام ناحەقیان ناگرین چونکە لە چاو و حاڵی خۆیانەوە سەیر دەکەن و خەڵک دەبینن!، حەقیانە چونکە جاران کەمایەتییەک لەناو یەکێتی هەبوو، بەڵام ئێستا لە کەمایەتییەوە بووە بە یەک کەس، نەک دوو کەسیش!..
باشترە ئەو عەقڵیەتەی بڵاوکراوەکەیانی داڕشتووە زوو بەخۆیدا بچێتەوە نەک درەنگ، سەیرێکی دەڤەری سلێمانی، کە خۆیان پێی دەڵێن زۆنی سەوز و نەشیانتوانیوە سەوزی بکەن و، هەروەها ئاوڕێک لە کردەوەکانی خۆیان بدەنەوە و لۆژیکیانە باری سلێمانی و خەڵکە ئازیزەکەی لەبەرچاو بگرن و چیتر بەردی لەخۆیان گەورەتر هەڵنەگرن و باجەکەش خەڵکی ئەو دەڤەرە ئازیزە بیدات، ڕاشکاوانە دان بنێن بە هۆکارەکانی ئەو ڕەوشە نالەبارەی بەسەر خۆیان و دەڤەری سلێمانی و بە سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا هێناویانە و، چیتر خۆڵ نەکەنە چاوی خۆیان و کادیر و جەماوەرەکەیان.
هەر کردەوەیەکی پێشێلکاری و بەزاندنی سەروەریی هەرێمی کوردستان و دامودەزگا شەرعیەکان شەرمەزار دەکەین و، پاراستنی ئارامی و ئاسایشی وڵات و هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی لەپێشینەمان دەزانین، قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمانە و نابێت هیچ کەس و لایەنێک ڕێگا بەخۆی بدات سەروەری و شەرعیەتی دامەزراوەکانی لاواز بکات و هەرێمی کوردستان بخاتە بەردەم مەترسییەوە. 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٨ـی ٤ـی ٢٠٢٣

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه