پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمەریکی لەبارەی هێرشە درۆنییەکەی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵگری، لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، کە گریمانەی ئەوە دەکرێت لە دژەتیرۆری یەکێتییەوە زانیاری لەبارەی مەزڵوم عەبدی درابێت بە ئەنقەرە.
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمەریکی راپۆرتێکی سەبارەت بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، سەرچاوەیەک کە پەیوەندی لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکان هەیە و نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ئەلمۆنیتەری راگەیاندووە، ژمارەیەک بەرپرسی دژە تیرۆری یەکێتی، زانیاریان لەبارەی شوێن و جموجۆلی مەزڵوم عەبدی لە سلێمانی بە ئەنقەرە داوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەپەیامێکدا پشتڕاستیکردەوە کە لەکاتی ئەنجامدانی هێرشەکەدا لە سلێمانی بووە و هەوڵی بەئامانجگرتنی دراوە.
وەڵام بدەوه