Kurdistan Press - شەپۆلێکی باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

کەشناسی پێشبینیکردووە، لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە بارانبارین دەستپێدەکات و  رۆژی چوارشەممە بارانبارین بەهێز دەبێت و ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە و کاریگەری شەپۆلەکە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

کەشناسی لەبارەی خێرایی با هۆشداری داوە و ئاماژەی بەوەکردووە، خێرای با بۆ ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە رێژەی ٨- ١٠ پلە نزمدەبێتەوە و بەوەش ئەگەری بارینی تەرزە هەیە لە رۆژی پێنجشەممەدا.

کەشناسی لەبارەی رێژەی باران بارینەوە دەڵێت، بەپێی پێشبینیەکان لە هەموو ناوچەکانی هەرێم ٦٠ ملم باران دەبارێت و ئەگەری باران بارینی زیاتر هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لەسەرەتای ئەم مانگەدا لە هەرێمی کوردستان بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە و شارەزایانی کەشناسی هەرێمیش هەفتەی پێشوو پێشبینی هاتنی شەپۆلێکی باران بارینی بەهێزیان کردبوو بۆ ناوچەکانی هەرێم

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا