Kurdistan Press - ئێستا ٧ هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی مووچەکانیان لە ڕێی کارتی ئەلکترۆنیەوە وەردەگرن. ئێستا ٧ هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی مووچەکانیان لە ڕێی کارتی ئەلکترۆنیەوە وەردەگرن. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئێستا ٧ هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی مووچەکانیان لە ڕێی کارتی ئەلکترۆنیەوە وەردەگرن.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیەنێت كە  قۆناغی دووەمی کارتی ئەلیکترۆنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی تەواو بووە و ئێستا ٧ هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی مووچەکانیان لە ڕێی کارتی ئەلکترۆنیەوە وەردەگرن.  

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و بەڕێوەبەرو نوێنەری ژمارەیەک لە بانکەکان ڕایگەیاند خانەنشینان چینێکی گرنگی کۆمەڵگان هەرچی لە دەستمان بێت بۆ خزمەتکردنیان درێغی ناکەین و لە داهاتوودا خزمەتگوزاری زیاتریان پێشکەش دەکەین.  

وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە "لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری و بەهاوکاری بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، بانکی مەڵکەندی ٥ نووسینگەی لەناو شاری سلێمانی بۆ دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان کردووەتەوە و بڕیاریشە بەچەند قۆناغێک کارتی ئەلکترۆنی مووچە بۆ سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دروست بکرێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه