Kurdistan Press - شاندێکی بازرگانی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات شاندێکی بازرگانی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی بازرگانی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، شاندێکی بازرگانی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات، ئەمەش بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی بازرگانی بۆ ئەوەی بتواندرێت لەو رێگەیەوە قەبارەی بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران زیاتر بکرێت.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە کۆنفرانسێکی گەورەی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ئێران ئەنجامبدرێت و پێش ئەنجامدانی کۆنفرانسەکەش، ئەم ھەفتەیە شاندێکی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەنجامدانی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە، کە شاندەکەش زیاتر بازرگانیی دەبێت، بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر".

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی: "لەو کۆنفرانسە بەرپرس و بازرگانان و ژوورە بازرگانیەکانی ئێران بەشداری دەکەن، ئەمەش لەپێناو زیاتر پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران و زیاترکردنی قەبارەی بازرگانی و ھاتنی کۆمپانیاکانی ئێرانە".

ئاکرەیی باسی لەوەشکرد: "لەئەمساڵدا جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ئێران لە خاڵە سنووریەکان بەتایبەت لە حاجی ئۆمەران باشە، بۆیە ھەوڵدەدەین ئاسانکاری زیاتر بکرێت و ھەر بەربەستێک ھەبێت لاببرێت، ھەر بۆیەش ئەو کۆنفرانسە ئەنجام دەدرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا