Kurdistan Press - پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پارێزەرەى کرد کە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشى کرایە سەر پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پارێزەرەى کرد کە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشى کرایە سەر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پارێزەرەى کرد کە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشى کرایە سەر

دواى ئەوەى ئەمڕۆ شەممە 2023.4.15 چەند کەسێک لە هەولێر هێرشیان کرد سەر پارێزەرێک بە ناوی محەممەد یابە سۆفی، نیوەڕۆى ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پارێزەرەى کرد.
لە سەردانەکەیاندا، پارێزگارى هەولێر، لە نزیکەوە لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و لە دۆخی تەندروستیی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و سـەلامەتی و تـەنـدروستەکی باشى بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا و بەڕێوەبەر و پزیشکانی نەخۆشخانەکەشی ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنى ئەنجامیبدەن، دڵنیایشی دایە کەس و کار و خانەوەکەى کە دوو لەو کەسانەی هێرشیان کردووەتە سەر پارێزەرەکە دەستگیرکراون و هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە بە دواداچوون و لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی سەرجەم تۆمەتبارانی ئەو کەیسە و سزادانیان، گوتیشى: "هیچ کەس ناتوانێت ئەو تۆمەتبارانە داڵدە بدات و لە هەرێمی کوردستان کەس لە یاسا بەرزتر نییە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه