بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی" جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز " ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٩) ڕەمەزانی ساڵی ١٤٤٤ کۆچی بەرامبەر بە ٢٠⁄ ٤⁄ ٢٠٢٣، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ھەروەھا بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانی پارێزگاکان و ئیدارەسەربەخۆکانی کوردستان کۆدەبێتەوە وبەپێی بنەما شەرعیەکان لەناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن وبڕیارلەسەردەستنیشانکردنی ڕۆژی جەژن دەدات.
تێبینی ⁄ بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن
دوو کاتژمێر پێش راگەیاندنی بریاردان لە سەر دەستنیشانکردنی رۆژی جەژن، لەڕێگەی گروپە ڕۆژنامەوانیەکانەوە فریکوێنسی بۆ هەموو کەناڵ و پەیجە بەرێزەکان دەنێرین.
بۆیە پێوسیت ناکات هیچ میدیاکار و کەناڵێک لە دیوانی وەزارەت ئامادە بێت. تەنها لە رێگای فریکوێنسی دەتوانن ناوەرۆکی کۆنگرە رۆژانامەوانیەکە وەرگرن و بیگوازنەوە.
لە گەڵ رێزدا
لێژنەی باڵای بینینی مانگ
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی
وەڵام بدەوه