ھێژا محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجام دراون، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٥٠ ملیار دیناری بۆ ئێمە خەرج کرد و ئێمەش ٤٤ پڕۆژەمان پێ ئەنجام دا لە ھەموو سێکتەرەکانی ئاو و کارەبا و رێگاوبان و تەندروستی و پەروەردە و سەرجەم کەرتەکانی دیکە".
ناوبراو گوتیشی: "دوای تەرخانکردنی ئەو ٥٠ ملیار دینارە و ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانە، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ملیارێک دیناری دیکەشی بۆ پێنج پڕۆژەی تری خزمەتگوزاری بۆ ئێمە تەرخان کرد، کە ئەوانیش لە بواری جیاجیا بوون و ئێستا چواریان تەواو بوونە و یەکێکیش لە بواری جێبەجێکردندایە".
محەمەد باسی لەوەش کرد: "دوای ئەوەی حکوومەت بڕیاری دا زاخۆ ببێتە ئیدارەی سەربەخۆ، ئەمجارەش پێنج ملیاری دیکەی بۆ ئێمە تەرخان کرد، بەو پارەیەش کۆمەڵێک پڕۆژە جێبەجێ کراون، کە بریتین لە نۆژەنکردنەوەی ٣١ قوتابخانە و دروستکردنی چەند بەنداوێکی جوانکاری لە بواری گەشتوگوزار و بازرگانی و کاری وەبەرھێنان لەسەر رووباری خابوور، بۆ ئەوەی ببێتە شوێنێکی بازرگانی و گەشتیاری، بۆیە پڕۆژەکان کاری بەردەوامیان تێدا دەکرێت".
سەرپەرشتیاری پڕۆژەکانی زاخۆ ڕوونیشی کردەوە، بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژانەی لە زاخۆ جێبەجێ کراون، زاخۆ زۆر پێشکەوتووە و ئەو کێشانەی ھەیانبوو چارەسەر بوونە و حکوومەت ئەوەی لە دەستی ھاتووە درێخی نەکردووە.
محەمەد باسی لەوەش کرد: "ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بین، زاخۆ دەبێتە زاخۆیەکی دیکە لە ڕووی پێشکەوتن و دابینکردنی خزمەتگوزارییەوە".
وەڵام بدەوه