Kurdistan Press - کاتى باران بارینى بەخوڕ ڕاگەیاندرا کاتى باران بارینى بەخوڕ ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتى باران بارینى بەخوڕ ڕاگەیاندرا

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ بارانبارین دەست پێدەکاتەوە و هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشبینى دەکرێ ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمانى هەرێم هەورێ تەواو بێت لە گەڵ دەست پێکردنى کەمێک نمە باران لە کاتەکانى بەیانیدا پاشان شێوازى باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مام ناوەند و هەرە تریشقە و هەندێ کات بۆ بارانى بە لێزمە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتەکانى شەودا کاریگەریەکەى تەنها لە سەر ناوچەکانى ڕاپەڕین سلێمانى و هەڵەیجە و هەندێک ناوچە گەرمیان دەبێت پاشان کۆتایی پێدێت و پلەکانى گەرماش نزم دەبنەوە و خێرایی با (15-25) کم/ک دەبێت هەندی جار چالاک دەبێت بۆ سەروى 30 کم/ک و لەگەڵ باران بارین ئەگەرى بەرزبونەوى تۆز هەیە لە کەرکوک گەرمیان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه