Kurdistan Press - پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە)ی کرد پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە)ی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارێزگاری هەولێر، سەردانی پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە)ی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.12.26، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندێکی یاوەری لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، سەردانی پارێزگای ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە)ی کرد و لەلایەن محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە) بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
 لەدیدارەکەدا کە نەسرووڵا ڕەشنودی، سەرکۆنسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ناوچەکە ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا و بەهێزکردنی جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان لەخاڵی سنووری حاجی ئۆمەران-تەمەرچین کردەوە. 
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە) وێڕای بەگەرمی بەخێرهێنانی پارێزگاری هەولێر و شاندی یاوەری، تەئکیدی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی جممجۆڵی بازرگانی لەدەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران-تەمەرچین کردەوە و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی لەوبارەیەوە نیشاندا.
لەکۆتایی دیدارەکەدا، لەلایەن پارێزگاری هەولێر دیاری پارێزگای هەولێر پێشکەش بە پارێزگاری ئازاربایجانی ڕۆژئاوا(ئورمیە) کرا و بەڕێز ئومێد خۆشناو بەفەرمی بانگهێشتی بەڕێزیانیکرد کەسەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه