شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایگه‌یاند، له‌مشه‌وه‌وه شه‌پۆڵێكی بارانبارین ده‌گاته ئاسمانی عێراق و بۆ به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌م بارانه‌كه ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان.
سادق عه‌تییه كه شاره‌زایه‌كی كه‌شناسییه ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و سێشه‌م شه‌پۆڵێكی تری بارانبارین له عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه و سه‌ره‌تا باران له پارێزگای ئه‌نباڕ ده‌بارێت، دواتریش بارانه‌كه ده‌گاته پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و به‌غدا و سه‌ڵاحه‌دین و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی چوارشه‌م هه‌وره باراناوییه‌كه ده‌گاته ئاسمانی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێشبینی ده‌كرێ له هه‌ندێ ناوچه هه‌وره‌تریشقه و ته‌رزه‌شی له‌گه‌ڵدابێت.
شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه پێشبینی ده‌كرێ بارانبارینه‌كه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تا سبه‌ی شه‌و به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام له پارێزگاكانی باشووری عێراق تا به‌ره‌به‌یانی دووسبه‌ی پێنجشه‌م به‌رده‌وام ده‌بێت.
وەڵام بدەوه