Kurdistan Press - ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ھەولێر خزمەتگوزاری بۆ ٩٥ گەڕەکی شارەکە دابین کراوە ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ھەولێر خزمەتگوزاری بۆ ٩٥ گەڕەکی شارەکە دابین کراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ھەولێر خزمەتگوزاری بۆ ٩٥ گەڕەکی شارەکە دابین کراوە

سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر گوتی، ئەمساڵ لە سنووری پارێزگای ھەولێر خزمەتگوزاری بۆ ٩٥ گەڕەکی شارەکە دابین کراوە و بەپێی پێویستی گەڕەکەکان بە گوژمەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار ٩٥ پڕۆژە لەو گەڕەکانە جێبەجێ کراوە و تەئکیدیش زیاتر لەسەر ئەو گەڕەکانە کراوەتەوە کە دەکەونە باشوور و باکووری ھەولێر.

سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر، عەبدولواحید ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ئەمساڵ ٦٥ پڕۆژەمان لەسەر داھاتی شارەوانییەکانی ھەولێر جێبەجێ کردووە و٣٠ پڕۆژەش لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا و ٩٥ پڕۆژەمان لە بواری خزمەتگوزاریدا لە ٩٥ گەڕەک جێبەجێ کردووە.''

عەبدولواحید ئەحمەد گوتیشی: ''لەسەر بودجەی ١٥% داھاتی شارەوانییەکان چوار ملیار دینار بۆ پڕۆژەکان تەرخان کراوە و ئەوەی پەرەپێدانی پارێزگاش زیاتر لە ٣ ملیار دینارە، کە کۆی گشتییەکەی بە گوژمەی حەوت ملیار دینار پڕۆژە جێبەجێ کراوە، بۆیە بەو پارەیە ٩٥ پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە.''

ئەحمەد باسی لەوەش کرد: ''ئەو پڕۆژانەی جێبەجێ کراون بریتین لە ئاوەڕۆ و چاککردنی شەقامەکان بە شێوەی جیا جیا و ئەوەی پێویست بێت بۆ گەڕەکەکان کراوە، پڕۆژەکانیش زیاتر لە باشوور و باکووری ھەولێر جێبەجێ کراون و زیاتر تەرکیز لەسەر باشووری ھەولێر کراوە، وەکوو گەڕەکی فەرمانبەران و نازماوە و میرزا ئەحمەد و قەتەویە و سەرکارێز و چەندین گەڕەکی دیکە و، لە باکووری ھەولێریش گەڕەکی ھەولێری نوێ و سێبەردان و نازناز و چەندین گەڕەکی دیکە و، لە سەرجەم گەڕەکەکان خزمەتگوزاریمان دابین کردووە.''

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه