Kurdistan Press - مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەبوزەبی لە ئیمارات کرد مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەبوزەبی لە ئیمارات کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەسرور بارزانی سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ئەبوزەبی لە ئیمارات کرد

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەسەر هەژماری خۆی لە تویتەر سەرکۆنەی هێرشەکەی ئەبوزەبی لە ئیمارات کرد و گوتی: "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دڕندانه دەکەم کە ئەبوزەبیی کردە ئامانج. ئەم هەڵکشانە مەترسیدارە بەشێکە لە هەڵسوکەوتی تێکدەرانی سەقامگیری ناوچەکە".

سەرۆکی حکوومەت ئەوەشی زیاد کرد: "نزاکانم بۆ چاکبوونەوەی بریندارەکان و هاوسۆزیم لەگەڵ خانەوادەی قوربانییەکانە، هەرێمی کوردستان شانبەشان دەبێت لەگەڵ حکوومەت و گەلی ئیمارات".

جێی باسە، ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی لە رێگەی چەند درۆنێکەوە کرایە ئامانج کە کوژراو و برینداریشی لێکەوتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه