ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، بەبێ پاڵپشتیی ئەمریکا، ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووسیا لەڕادەبەدەر قورس دەبێت.
زێلێنسکی لە میانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC News گوتی: تەنها فشارە توندەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا شەڕەکە دەوەستێنێت.
زێلێنسکی گلەیی ئەوەی کرد کە ئەمریکا 20 هەزار مووشەکی لە ئۆکرانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گواستووەتەوە. ئاماژەی بەوەش دا، مانەوەی ئەم مووشەكانە لە ئۆكراینا لەگەڵ ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕێککەوتنیان لەسەر کراوبوو.
ئەمە لە كاتێكدایە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ڕایگەیاند: لێدەگەڕێین ڕووسیا و ئۆكرانیا شەڕی خۆیان بكەن.
وەڵام بدەوه