Kurdistan Press - لە جیاتی مووشەک مووچەیان بڕی! لە جیاتی مووشەک مووچەیان بڕی! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە جیاتی مووشەک مووچەیان بڕی!

لە جیاتی مووشەک مووچەیان بڕی! 

نووسینی: هۆگر نێروەیی

لەماوەی ڕابردوو، چەندین جار لەلای ئێران و میلیشیایەکانی ئێرانەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان مووشەک بارانکرا، کە پێش مووشەک بە بریارێکی شەخسی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوودجەی  هەرێمی کوردستان بڕی، دوای  بەبریارێکی ئیقلیمی داعشیان نارد بۆ هەرێم، کە ئەمەش سەری نەگرت، حەشد و جەحشیان نارد بۆ گرتنی هەموو کوردستان، کە پێشمەرگەی کوردستان لە پردێ ئەو پیلانەیان لەناوبرد و نەیانهێشت حوکمڕانی چەتەکانی خەڵکی دیکە لە هەرێمی کوردستان سەربگرێت. 

پێش شەش سەدە شەڕی چاڵدێران کوردستان کردە دوو پارچە لە نێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکان دابەشکرا، لەماوەی چەند سەدەی شەڕی عوسمانی و سەفەوی شەڕییان لەسەر خاکی کوردستان بوو،  کە هەر جارەو لە شەڕێک دا یەکیان سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا، کە سەرکەوتنی ئەوان لەسەر خاکی کوردستان بوو کە کێ زیاتر خاکی کوردستان بۆخۆی دەبات و داگیردەکات، ململانێکە بەردەوام بوو لە جیاتی بنەماڵەی سەفەوی قاچارییەکان هاتن، ئەوانیش بەردەوامی دا بە شەڕێکە تا شەڕی یەکەمی جیهانی کە ڕێککەوتنی سیڤەر دواتر لۆزان بەسەردا هات کوردستان فەرمی دابەشکرا بەسەر چوار وڵات. کە بە درێژایی ئەو ماوەیە هەرگیز حوکمرانی کورد دانپێدراوی نێودەوڵەتی نەبوو، کورد هەمیشە یاخی و یاسا لە دەرچوو بوو زۆرجاریش شەڕی بەوەکالەتی دەکرد بۆ خەڵکی دیکە و هەرجارەو تەسلیمی ئەجێندایی وڵاتێک ئیقلیمی و جیهانی دەبوو.

لەنیوەی دووەمی سەدەی بیستەم کورد دەستی بە بزاڤی شۆڕشگێری کرد، بو ئارمانجێکی دیارکراو، کە شەڕ بۆخۆی دەکات نەک بۆ خەڵکی دیکە، کە شۆڕشی ئەیلول هەڵگیرسا، کورد فەرمی بووە بە شۆرشگێر کە شۆرشی بو کوردستان دەکات داوای مافی نەنەتەوەیەکی ژێردەست دەکات، کە شۆڕشی ئەیلۆل بە هەموو مانایەکی جیهانی شۆڕشی ئازادی بوو وڵاتێکی داگیرکراو و ژێردەست. هەرچەندە ڕێککەوتنی نێودەوڵەتی تێکەوت بۆ کۆتایی هێنان بەم شۆرشە، ئەیلۆل کۆتایی هات بەڵام شۆرشی کورد کۆتایی نەهات گۆلان لە دایک بوو کە درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلول بوو. کە دوای ڕاپەرین لەهەناوی گۆلان دا سەری هەڵدا بەشێکی کوردستان ئازاد بوو و ناوچەی پارێزراوی بە بڕیارێکی نێودەوڵەتی دروست بوو. لە رۆخانی ڕژێمی بەعسیش هەرێمی کوردستان لە دەستووری هەمیشەیی عێراق دانپێدانرا. کە هەرێمی کوردستانی ئەمڕۆ بەرهەمهێنرا. 

نەیارانی کوردستان، سەرەتا بە چاوی ساوا سەیری هەرێمی کوردستان دەکرد، وایان دەزانی بە ئاسانی تەسلیم دەبێت وەکو هەموو جار خۆیان حۆکمرانی لێ دەکەن ئەجێندایی خۆیان لێ پراکتیزە دەکەن، بەڵام کە بینیان نەک هەرێمی کوردستان تەسلیم نابێت بەڵکو لەوان زیاتر پێش دەکەوێت و  بەناو هەرێمە گەر نا زۆر بەهێزترە لە دەوڵەتی ئەوان پیلان لە دوای پیلان دانا بۆ ئەوەی زیاتر هەرێمی کوردستان گەشەنەکات لە دەستی ئەوان دەرنەچیت. سەرەتا بە بریارێکی شەخسی بوودجەی هەرێمی کوردستان بڕی، دواتر بە بڕیارێکی وڵاتانی ئیقلیمی ئاراستەی داعشیان لە بەغداوە گۆڕی بۆ هەرێمی کوردستان، کە پێشمەرگە ئەو هێزەبوو بۆ یەکەم جار ئەفسانەی داعش شکاند بەرگری لە ئاسایشی جیهان کرد کورد ئێدی بۆ رەقەمێکی دیار لە هاوکێشە ئەمنییەکانی جیهان دا. نەیارانی کورد بەرگەیان نەگرت حەشد و جەحشیان نارد بۆ کۆتایی هێنان بەم ئەزموونە بەڵام لە پردێ تێکشکاندن و وەستێنران. 

نەیارانی کوردستان بە بوودجە و داعش و حەشد و جەحش نەگەیشتن بە ئامانج کاریان بە درۆن و مووشەک کرد، کە هەرجارەو جووڵەیەکی سیاسی هەبوایە کە هەرێمی کوردستان ببێتە یاریکەر لە یاریپێکردنی ئەوان دەربچێت تەسلیم نەبێت درۆن و مووشەکیان ئاراستەی هەرێمیان دەکرد. پێش چەند ڕۆژێک کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دەرکەوت ڕێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ بەهێزترین وڵاتی جیهان ئیمزاکرد بۆ ئەوەی کورد بکرێتە یاریکەری ناوچەکە نەک یاریپێکراوی ناوچەکە بێت، نەیارانی کورد کە هەمیشە داوای تەسلیمبوون لە

کورد دەکەن، مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستانیان بڕی وەکو فشار بۆ تەسلیمبوونی حکومەتی هەرێم، کە بڕینی مووچە هەر مووشەکن بەڵام کە دۆخی ئەوان باش نییە و لەلاوازی دان و ناتوانن مووشەک و داعش و حەشد و جەحش بنێرن مووچەیان بڕی. گەر نا لەبەهێزیدابوون بە دڵنییاییەوە مووشەکیان دەنارد! 

بڕینی مووچە تا سەر نابێت، شەپۆلێکی بەهێزی گۆڕانکاری بەرەو ناوچەکەیە، یان هەرێمی کوردستان عێراقیش ڕزگاردەکات عێراق نەک هەر مووچە زۆر شتی دیکە بە هەموو مافەکانەوە بۆ هەرێم دەنێرێت، یان عێراق لە ژێردەستی بێگانە وێران دەبێت کوردستان بەیەکجاری لێ رزگاردەبێت، زۆری نەماوە کەمی ماوە، هەرێمی کوردستان لە هەردوو دۆخدا سەردەکەوێت، ئەمساڵ کۆتایی نایێت هەموو شتێک یەکلایی دەبێتەوە. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه