Kurdistan Press - خەونی سڕینەوەی ئینتیما خەونی سڕینەوەی ئینتیما | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خەونی سڕینەوەی ئینتیما

هەر حزب و بزووتنەوەیەکی سیاسی مافی خۆیەتی چ جۆرە ئایدیۆلۆیاو هزرو رێبازێکی سیاسی و مێتۆدێک لە رووبەری کاری سیاسیدا هەڵدەبژێڕێ و چ جۆرە ئایدیایەک پەیرەو دەکات. 
هەر پارتێکی سیاسی بەر لەوەی دەست بکات بە کاری سیاسی، مافی خۆیەتی کێ و چ بکەرێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکات بە سەرۆک و سەرداریەوە. 

هەر بزووتنەوەیەکی سیاسی بەرلەوەی هەنگاو بەرەو هاتنە ناوەوەی کۆڕی خەباتی سیاسی بنێت، مافی خۆیەتی هەڵگری چ جۆرە رۆشنبیری و دونیابینی و عەقڵ و روانینێکە. 

بەڵام…
هەموو ئەم مافانە بەندن بە تێگەیشتن لە کۆمەڵێک پرەنسیپ و مەبدەئی ئەخلاقی و یاساییەوە. پەیوەستن بەو پرەنسیپانەی  کارو خەباتی سیاسی گەرەکە پابەندی ئەو مەبادیئە ئەخلاقیانە بێت یاساورێسا و عورفە کۆمەڵایەتی و نیشتیمانیەکانی لەسەر دامەزراون و لادان لێیانەوە دەچێتە خانەی خیانەتی نیشتیمانی و لەناوبردنی هەستی ئینتیمای نەتەوەیی و نیشتیمانی تاکەکانی کۆمەڵگاوە. 

بەداخەوە  سەرلەبەری چالاکی و جموجۆڵی حزب و بزووتنەوە سیاسیە کرچ و کاڵەکانی رووبەری کاری سیاسی لە هەرێمی کوردستان بە سوود وەرگرتن لە کەشی ئازادی و دیموکراسی و ئازادی راگەیاندن و ئاخاوتنەوە، بۆتە هۆکاری بەرهەم هێنانی جۆرێکی گەورە لە داڕمان و دڕدۆنگی هەستی نیشتیمان پەروەری لای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگاوە. 

بەداخەوە پروپاگندە بەردەوامە بە تەوژمەکانی ئەم حزبە بچوکانە لە پانتای بەرفراوانی راگەیاندندا، کۆمەڵێک دەرەنجامی زۆر خراپ و  جێی مەترسی و زیانبەخشی کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی  بۆ دوارۆژی هەرێمی کوردستان لێکەوتۆتەوە. 
بەوەی لای بەشێک لەم حزبانە کارکردن لەسەر نەهێشتنی ئینتیمای تاکی کورد بۆ خاک و نەتەوەو ئاڵاو رەمزە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان، بۆتە رێبازو ئەولەویەتی جموجۆڵ و پرەپاگندەکانیانەوە. 

دەرەنجامە زیانبەخشەکانی هەڵنەگرتنی بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئەخلاقی لای پارت و بزاڤە سیاسیە پۆپۆلیستیەکانی رووبەری کاری سیاسی لەهەرێمی کوردستاندا،  رێک خزمەتە بە ئەجیندای نەیارانی کورد و پلانێکی ترسناکە بە ئاراستەی سرینەوەی هەستی کورد بوون و پشت کردنە رەمزو هێما نەتەوەیی و کوردستانیەکانەوە. 

 بۆیە ئەم دۆخە نامتمانەییەی حزب و گرووپە سیاسیە بچووکەکان ناویانەتەوە، دەبێ ببێ بە شوێن هەڵوەستە لەسەرکردنی کاربەدەستانی سیاسی هەرێمەوەو گەرەکە سنوورێکی بۆ دابنرێ و لە شوێنێک بوەستێنرێت و چیتر تەشەنە نەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه