Kurdistan Press - وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە بڵاوكرده‌وه‌. وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە بڵاوكرده‌وه‌. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی له‌سه‌ر هێرشی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، هاتووه‌، بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆرستییەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سوپای عێراق دەکەین، کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک لەجەنگاوەرانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لەناحییەی (عوزێم) لە پارێزگای دیالە، شەهیدبوون.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌ێنێت: بەردەوامی ئەم کردەوانە، ئەرکمان لەپێکەوەیی و بەردەوامی هەمەهانگی وهاوکارییەکان لە راوەدوونانی تیرۆریستان زیاتر دەکات. 
وه‌زاره‌تی  پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، دۆخی ئێستای ناوچەکە و دەرکەوتنەوەی جموجۆڵه‌ تیرۆریستیەکان و زیندبوونەوەی شانە نووستووەکان مەترسیەکی هەستپێکراوەو، هەماهەنگی و ڕۆڵبینینی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە بەدیاریکراوی لەناوچانەی بۆشایی ئەمنیان هەیە، پێویستیەکی هەنووکەیە. 
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه‌: دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە تیرۆریستییە، داوا دەکەین پێداچونەوەو رێوشوێنی جددی بگرێتەبەر بۆ چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەپێناو ڕاوەدونان و تێکشکاندنی تەواوەتی شانە نوستوەکانی تیرۆریستان.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات،  بەو بۆنە خەمناکەوە، هاوخەمی خۆمان دووپاتدەکەینەوە، سەرەخۆشی لە  خانەوادەو کەسوکاری شەهیدانی ئەم روداوەو تەواوی خانەوادەی شەهیدانی ماوەی رابردووی پەلامارە تیرۆریستیەکانی داعش دەکەین.
 شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی ڕابردوو، چه‌كدارانی داعش له‌ پارێزگای دیاله‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر فیرقه‌یه‌كی سوپای عێراق كه‌ یازده‌ سه‌رباز كوژراو له‌ نێو كوژراوانیشدا ئه‌فسه‌رێكی باڵا هه‌بووه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه