Kurdistan Press - دەستکرا بە دابەشکردنی ھێلکە. دەستکرا بە دابەشکردنی ھێلکە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستکرا بە دابەشکردنی ھێلکە.

ئەو هێلکەیەی بڕیار بوو بۆ مانگی رەمەزان بەسەر خێزانەکاندا دابەشبکرێت، بەشێکی گەیشتووەتە پارێزگاکان و دوای هەولێر لە سلێمانیش دەستکرا بە داشکردنی. 

رۆژی شەممە 6ـی ئایاری 2023، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند دابەشکردنی هێلکە لە هەولێر و سلێمانی دەستی پێکردووە؛ لەم رۆژانەدا لە دهۆکیش دەستپێدەکات.

شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد ئەو هێلکەیەی بڕیار بوو بۆ رەمەزان بنێردرێت ئێستا 30%ـی گەیشتووەتە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ دەستمان بە دابەشکردنی کردووە.

هەر خێزانێک یەک تەبەق هێلکەی بەردەکەوێت و تەنیا بۆ یەک مانگە. شەوکەت محەممەد گوتی، دەست بە دابەشکردنی هێلکەکە کراوە و رۆژانەش هێلکەی دیکە دەگاتە هەرێمی کوردستان، تاوەکو هەموو خێزانەکان وەریدەگرن.

لە هەولێر 3ـی ئەم مانگە دابەشکردنی هێلکە دەستیپێکرد. دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی هەولێر  راگەیاند، رۆژانە هێلەکەیان پێدەگات و ئەوانیش لەگەڵ گەیشتنیدا دابەشی دەکەن.

بۆ ئەوەی هەر خێزانێک لە سلێمانی و هەڵەبجە تەبەقەیەک هێلکە وەربگرێت، ئەو سنوورە پێویستی بە 536 هەزار تەبەقە هێلکەیە؛ هەولێریش پێویستی بە 41  هەزار کارتۆن هێلکەیە.

بڕیاربوو لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی ئاداردا کە تایبەت بوو بە مانگی رەمەزان، هێلکە، نیشاستە، ماکەرۆنی و ئاردی سفر دابەشبکرێن، کە ئەوانە جگە لە هێلکە دابەشکران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه