Kurdistan Press - سەعدی پیرە: هەموو کات کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعوود بارزانی مامی منە سەعدی پیرە: هەموو کات کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعوود بارزانی مامی منە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەعدی پیرە: هەموو کات کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعوود بارزانی مامی منە

سەرۆکوەزیرانی کوردستان و جێگرەکەی کۆبوونەوەیەکی گرنگیان ئەنجام دا کە دۆخی سیاسیی کوردستانی بەرەو هێوربوونەوە برد. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێ، پێوەندیی پارتی و یەکێتی بەرەو باشی هەنگاوی ناوە، پێویستە میدیا و هەمووان هاوکاری کاک مەسرور و کاک قوباد بین.

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: "پێویستە میدیای پارتی و یەکێتی لە فەرمی و سێبەر، یارمەتیی کاک مەسرور و کاک قوباد بدەن بۆ ئەوەی لە گفتوگۆکانیان سەرکەوتوو بن، تەفسیری خەراپی بۆ نەکرێت، پێم وایە دەبێت هەموان پشتیوانیی ئەم پڕۆسە بکەین و دەبینین هاووڵاتییانی کوردستان پەروشن کە ڕێککەتنمان لەگەڵ عێراق بەرەو پێشەوە دەچێ.''

سەعدی پیرە دەڵێ: "دۆستەکانمان لە ئەورووپا و ئەمریکا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستخۆشی دەکەن لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران و جێگرەکەی، لە نێوان دوو ئەلتەرناتیڤدا دەبێ باشەکەیان هەڵبژێرین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

پیرە گوتی: "چەندی پێوەندیی پارتی و یەکێتی و لایەنە سیاسییەکان خەراب بێت، ئەوە پێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت، ئێمە دۆستمان زۆرە و دوژمنمان کەمە، بەڵام کەمەکە بە فەعالی بەکار دەهێندرێت، تاکوو شەڕەکە توند بکەن، زیان لە میلەتەکەمان بدەن".

زیاتر دەڵێت: هاووڵاتیانی کوردستان چاوەڕێی ئەوەن بارودۆخ بەرەو چارەسەر بڕوات، دەیانەوێ لە سێبەری حکوومەتی کوردی پشوو بدات، ئەگەر پێوەندییەکان خەراب بێت، ئەوە ناکاتە شانسدان بە تێکۆشەران و خانەوادەی شەهیدان.''

''دەستپێکردنەوەی کارەکان لە حکوومەت و نەمانی کێشە هەموو شتێک مومکینە لەسەر ئاستی باڵای یەکێتی و پارتی کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، هەمیشە کاک بافڵ دەڵێ کاک مەسعوود مامە، مام و برازا دەبێ کۆ ببنەوە.'' سەعدی پیرە وای گوت.

گوتیشی: "بەدڵنیاییەوە دەڵێم لە ڕۆژانی ئایندە پەیوەندیی باشتری پارتی و یەکێتی دەبینن، بەگوێرەی کۆبوونەوەکەی کاک مەسرور و کاک قوباد، لێکتێگەیشتنی ئەرێنی هەبووە، ئەنجامی باشی دەبێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا