Kurdistan Press - ئه‌مشه‌و لەو سنورە باران ده‌بارێت ئه‌مشه‌و لەو سنورە باران ده‌بارێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئه‌مشه‌و لەو سنورە باران ده‌بارێت

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و سێشه‌م تا دوای نیوه‌شه‌و له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان نمه‌باران ده‌بارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئەمشەو تا دوای نیوەشەو ئەگەرى کەمێک نمەباران لە هەڵەبجە و پێنجوێن و دەوروبەر و هەندێک ناوچەى گەرمیان هەیە.

ڕایگه‌یاند: ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووکیش لە کاتەکانى بەیانیدا به‌تایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان هه‌یه‌.

كه‌شناسی هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بڵاو كرده‌وه‌:-

هەولێر: دڵۆپ دڵۆپ

پیرمام: دڵۆپ ڵۆپ

سلێمانى: 0.3 ملم

چەمچەماڵ: 0.6 ملم

پێنجوێن: 10.4 ملم

هەڵەبجە: 1.0 ملم

دەربەندیخان: 4.0 ملم

کەلار: 0.8 ملم

خانەقین: 0.3 ملم

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه