ئەمشەوی چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ڕاگیرانی کەسێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بڵاو كردەوە.
لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە: "سەبارەت بە بابەتی ڕاگیرانی کەسێک بە ناوی عەزیمە ئارسون لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە ناوبراو هەوڵی داوە بە پاسپۆرت و بەڵگەنامەی ساختەی عێراقی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەوە، گەیشتی دەرەوە بکات و لە لایەن پۆلیسی نشینگەی فڕۆکەخانەوە، بەڵگەنامە ساختەکانی ئاشکرا کراوە.
ئاماژەش بەوە دراوە: "پاش لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە كەسەكە لەلایەن دامەزراوە ئەمنییە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوە داواکراوە و لەسەر داوای ئەوان ڕاگیراو و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کراوە و ڕادەستی لایەنی داواکراو لە حکوومەتی فیدڕاڵی دەکرێتەوە.


وەڵام بدەوه