Kurdistan Press - کێشەی سەدان قوتابی چارەسەر دەکرێت کێشەی سەدان قوتابی چارەسەر دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کێشەی سەدان قوتابی چارەسەر دەکرێت

ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، ماوەی پێشکەشکردن بۆ یەکەمەکانی زانکۆ دەرچووانی سنووری ماددەی ١٤٠ درێژ کرایەوە و دەشڵێ، تا ڕۆژی ٢٦ی ئایار دەتوانن ئەوانەی کێشەیان ھەبوو، پێشکەش بکەن.

د. نەھلە قادر ئەفەندی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ژمارەیەک دەرچووی یەکەمەکانی ھەرێم و خاوەن بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە سنووری ناوچەکانی ماددەی ١٤٠ کێشەیان ھەبوو، بەڵام دوای ھەوڵێکی زۆر لەگەڵ ئەنجوومەنی ڕاژەی عێراق و وەزارەتی خوێندنی باڵای فیدراڵ توانیمان ھەلێکی دیکەیان پێ بدرێت بۆ ئەوانەی کێشەیان ھەیە لە مەلەفەکانیان تا کێشەکانیان چارەسەر بکەن.''

د. نەھلە قادر ئەفەندی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ئەمڕۆ دواڕۆژی پێشکەشکردن بوو، تۆمارکردن لە ١٢ی شەو کۆتایی دێت، بەڵام ئێمە توانیمان ماوەی ١٠ ڕۆژ پرۆسەکە درێژ بکەینەوە، واتە تا ڕۆژی ٢٦ی ئایار ئەو کەسانە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن، ئەمەیش دەرفەتێکی باشە بۆ ئەو دەرچووانەی چاوەڕێ بوون

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه