Kurdistan Press - ئەمڕۆ 200 ملیاری دیکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت ئەمڕۆ 200 ملیاری دیکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ 200 ملیاری دیکە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتی، دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو حکوومەتی عێراق 200 ملیار دیناری بۆ ھەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد، بڕیارە ئەمڕۆش 200 ملیاری دیکە بنێرێت، ئەمەش بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەم دواییانە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی 400 ملیار دیناری دا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، کە 200 ملیار دینار لەرێگەی بانکی ڕافیدەین و 200 ملیار دیناریش لەرێگەی بانکی ڕەشید، ئەوەی بانکی ڕافیدەین رێکارەکانی تەواوکرد و پارەکەی ڕەوانە کردووە بۆسەر ژمارە حیسابی بانکی ھەرێمی کوردستان لەرۆژی چوارشەممەی رابردوو".

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا گوتیشی: "ئەوەی بانکی ڕەشید ھەموو رێکارەکانمان تەواو کردووە و بڕیارە ئەو 200 ملیار دینارەش ئەمڕۆ بخرێتە سەر ژمارە حیسابی بانکی ھەرێمی کوردستان، بەمەش ھەر 400 ملیار دینارەکە تەواو دەبێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه