Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەکات سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەک شەممە 5/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عۆن زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری وهەماهەنگیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی لە بواری سەرچاوەکانی ئاو و بایەخدان بە بەنداوەکان و نۆژەنکردنەوەیان و گرنگیی دروستکردنی بەنداوی نوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هەردوولا کرا لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی کەمئاوی وبەبیابانبوون و کاریگەرییە نەرێنیەکانی گۆڕانی کەش وهەوا .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه