نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە لایەنە سیاسییه‌كانی هەرێمی کوردستان دەکات، هەرچی زووە چارەسەر بۆ کێشەکانی بەردەم هەڵبژاردن بدۆزنەوە و هەڵبژاردن بکەن.
جینین هێنس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، لە تویتێکدا رایگەیاند، شه‌ڕی سیاسی نێوخۆیی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق زۆر بێزاركه‌ره.
هه‌روه‌ها نووسیوویه‌تی: "جارێكی دیكه داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین له به‌رژه‌وه‌ندی هەموو خه‌ڵك كار بكه‌ن و چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ كێشه دیاره‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن به‌زووترین كات بدۆزنه‌وه".
هه‌روه‌ها پلاسخارت راشیده‌گه‌یه‌نێـت، هەڵبژاردنێك كه جێی باوەڕ و لە کاتی خۆیدا بێت، پێویستییەکی دیموکراتییە.
وەڵام بدەوه