به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/2/15 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مايك برايسۆن ڕيچاردسۆن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له عيراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا پرۆسه‌ى سياسى له عيراق، هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كانى، دانيشتنى يه‌كه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عيراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مان، هه‌نگاوه‌كانى دواى ئه‌وه و گرنگيى پشتگيريى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له پرۆسه‌ى ديموكراسى له عيراق، تاوتوێ كران.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ك ده‌رباره‌ى كۆى دۆخه‌كه، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه عيراق و هه‌رێمى كوردستان پێويستييان به ئارامى و سه‌قامگيرييه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت به‌رنامه‌يه‌ك جێبه‌جێ بكرێت كه له به‌رژوه‌نديى ته‌واوى پێكهاته‌كانى عيراقدا بێت.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا كرده‌وه و لايه‌نى به‌ريتانى سوپاسى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى كرد بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ به‌ريتانيا. هه‌روه‌ها باس له په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتانى دراوسێ كرا.
لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان بوو. تيايدا باس له په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان كرا و تيشك خرايه سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور.
له‌مباره‌يه‌وه سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پايهنده به‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆي‌دا بكرێن و ده‌ستووريش ده‌بێ كۆكه‌ره‌وه و په‌سه‌ندى هه‌مووان بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ به‌غداش هه‌ماهه‌نگى بكرێت.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێران هەڕەشە دەکات
ئەمرۆ
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئوکرانیا بەبێ ئەمریکا شکست دەهێنین
1 رۆژ پێش ئێستا
لە جیاتی مووشەک مووچەیان بڕی!
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه