Kurdistan Press - چەقبەستوویی چەقبەستوویی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چەقبەستوویی

ئەو دۆخە پڕ لە نائومێدی و دڕدۆنگی و چەقبەستووییەی حاڵی حازر باڵی بەسەر رووبەری سیاسەت لە عێراقدا کێشاوە، دەرەنجامی نەسازان و خۆفەرزکردنی چەند لایەنێکی دیاریکراوی داردەستی بێگانەیە. 

ئەو هاوپەیمانیەی  لە رووی درووشمەوە بە رووکەش خۆی بە نوێنەری ڕاستەقینەی گەل وێنا دەکات و لە مەغزاو ناوەرۆکیدا یەکەیەکی دەسکردی هەژمونگەرای هێزێکی ئیقلیمیە، نەک بروای بە حوکمی زۆرینەی دیموکراسی نیە، بەڵکو پەکخستنی پرۆسەی سیاسیش بە ئەرکی خۆی دەزانێ. 

ناکرێ تۆ مۆدێلێک لە حوکمرانی  فاشلت بە درێژایی هەژدە ساڵ رابردوو  تاقی کردبێتەوەو هێشتا سووربی لەسەر درێژەدان بەهەمان مۆدێل و هەمان سیاسەت و دەمووچاوو بکەری سیاسیەوە. 

دۆخی سیاسی عێراق بە درێژایی هەژدەساڵی رابردوو، دۆخێکی ناسەقامگیرو پڕ لە ئاڵۆزی و هەڵبەزو دابەزی سیاسی و ئابوری بووە. نیشانەکانی کاریگەریە نەرێنیەکانی ئەم دۆخە لە ماوەکانی رابردوودا بە رونی بە سیمای جڤاک و دونیای سیاسەت و هێزو کارایی و ئاستی کاریگەریی حکومەت بەسەر کۆمەڵگاوە دیارە و نکۆڵی لێناکرێ. 

کاتی ئەوە هاتووە  هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی واز لە کەللەڕەقی و ئاستەنگ نانەوە لەبەردەم کۆبوونەوەی پەرلەمان و  دەست نیشان کردنی سەرۆک کۆمارو پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی بهێنێت. 
کاتی ئەوەیە چوارچێوەی هەماهەنگی بە گرتنەبەری سیاسەت و گەڵاڵەکردنی هەڵوێستێکی پتەوی  عوقڵانی و نیشتیمانیەوە بەچڕی  بە تەنگ داواکاری کۆمەڵانی خەڵکی عێراقەوە بێت و چیتر نەبێتە هۆکاری خولانەوەی سیاسەت بە دەور بازنەیەکی داخراوو ماندووکەری بێ ماناوە. 

دواجار بەردەوام بوونی ئەم دۆخە ئاڵۆزەو قەتیس مان و هێشتنەوەی سیاسەت لە قۆناغ و حاڵەتێکی چەقبەستووی بێ هیوایی لەمجۆرەدا، هەرگیزخزمەت بە نیشتیمان و پرسە نیشتیمانیەکانەوە ناکات و ئەگەر هەیە دەرەنجامی خراپتری لە ئاستی کۆمەڵگاشدا لێ بکەوێتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه