نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری، له تاران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا تاوتوێ كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، هه‌ردوولا دووپاتیان له بایه‌خ و گرنگیی بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه، باسیان له زه‌وینه و ده‌رفه‌ته‌كانی زیادكردنی جووڵه و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و چالاكییه ئابوورییه‌كان و كار و پڕۆژه‌كانی كه‌رتی تایبه‌تی ئێرانی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكیان خسته‌سه‌ر دۆخی سیاسی و گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دواین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و داكۆكییان له پاراستنی سه‌قامگیری كرده‌وه.
جێی ئاماژه‌یه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران كۆبووه‌وه.
.
وەڵام بدەوه