Kurdistan Press - ھادی عامری لە‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌شداری ناكه‌ین". ھادی عامری لە‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌شداری ناكه‌ین". | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھادی عامری لە‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌شداری ناكه‌ین".

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ میانی راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، خۆم بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید نه‌كردووه‌.

هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح راگه‌یه‌ندراویكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو، "له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌شداری ناكه‌ین".

عامری راشیگه‌یاند، پشتیوانی كاندیدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ین.

لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ناکۆکییەکی قووڵیان لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران و پێکهاتەی کابینە و بەرنامەکەی هەیە، هەر بۆیە نووری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا داوای لێکردوون ئەو هەواڵە بۆ دەرەوە دزە نەکات و پارتی و یەکێتی بە هۆکاری پێکنەهاتنی حکومەتی نوێ تۆمەتبار بکرێ.

حوسین کینانی کادیری پێشکەوتووی چوارچێوەی هەماهەنگی و ئاگادار لە کۆبوونەوەکانی ئەو رەوتەی شیعەکان، ئاشکرایکرد، ناکۆکییەکان لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی "زیاتر" بووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دوای چەندین کۆبوونەوەی ئاشکرا و نهێنی بە هیچ ئەنجامێک نەگەن.

کینانی لەوبارەیەوە راگه‌یاند، نووری مالیکی راشکاوانە بە حزبەکانی ناو چوارچێوەی گوتووە، نابێ ناکۆکییەکان بۆ دەرەوە دزە بکات و بەمیدیایی بکرێ. بۆیە بڕیاریانداوە تۆپەکە بخەنە ناو گۆڕەپانی کوردەوە و ئۆباڵی شکستی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت، بخەنە ئەستۆی کوردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه