محمد حه‌لبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی موقته‌دا سه‌در نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی نیشتمانییه، ئه‌مه بنیاتنانێكی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی هێز بووه، كه ئه‌و پێشنیازانه‌ی خراونه‌ته‌ڕوو، بنه‌مای كۆمه‌ڵگه و پێویستییه‌كانیه‌تی.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پڕۆسه‌ی سیاسی پێویستی به رێككه‌وتنێكی نوێ هه‌یه، كه هێزی نیشتمانی بنیاتبنرێته‌وه و چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌كان بكات، له بۆچوونی ئاڵۆزی نابه‌جێ و خه‌یاڵی (پیلانی گه‌وره) دوور بێت، كه هه‌ندێك لایه‌ن تێیدا ده‌ژین.
وەڵام بدەوه