Kurdistan Press - ئیسرائیل ئامادەین بۆ ئەم شەڕە ئیسرائیل ئامادەین بۆ ئەم شەڕە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل ئامادەین بۆ ئەم شەڕە

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانێكی نوێیدا، رایدەگەیەنێت، ئەوان تەنیا رووبەڕووی حەماس نابنەوە، بەڵكوو رووبەڕووی هەموو هێزەكانی بەرەی ئێران دەبنەوە. لەبارەی شەڕی هەرێمی دەڵێت: "فراوانبوونی شەڕی غەززە مەترسیدارە و بەڵام ئامادەم."

بنایامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، لە لێدوانێكیدا، بۆ گۆڤاری (تایم) رایگەیاندووە، لە شەڕكردن لە دژی حەماس بەردەوام دەبێت، تا ئەوكاتەی سەركەوتنی یەكلاكەرەوە بەدەست دەهێنێت، لە كۆتایی شەڕەكەدا حەماس نەتوانێ هەڕەشە لەسەر ئیسرائیل دروست بكاتەوە.

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دووپاتی لەوە كردووەتەوە، تەنیا رووبەڕووی حەماس نابێتەوە، بەڵكوو رووبەڕووی هەموو هێزەكانی بەرەی ئێران دەبێتەوە.

لەبارەی شەڕی ناوچەیی ئاماژەی بەوە كردووە، هەست بەوە دەكات فراوانبوونی جەنگی غەززە بۆ شەڕی هەرێمی مەترسیدارە، بەڵام دەڵێت: "ئامادەم ئەو شەڕە بكەم."

كوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس لە تارانی پایتەختی ئێران، دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بەرەو ئاڵۆزی بردووە، چاوەكان لەسەر ئەوەی بەڵێنی ئێرانە كە دووپاتی لەوە كردووەتەوە، هێرش دەكەنە سەر ئیسرائیل و تۆڵەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە دەكەنەوە.

هاوكات هەوڵە دیپلۆماسییەكان بەردەوامن، بۆئەوەی دۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە، بەڵام بەپێی لێدوانی جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا، هەوڵەكان ئەنجامیان نەبووە.

كاتژمێر 2:15 بەرەبەیانی رۆژی 31/7/2024، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی حەماس لە شوێنی مانەوەی لە تارانی پایتەختی ئێران كوژرا، تا ئێستا، وردەكاریی تەواو لەسەر شێوازی كوشتنەكەی بە فەرمیی بڵاو نەكراوەتەوە، ئێران، ئیسرائیل و ئەمریكا تۆمەتبار دەكات بە "كوشتن و تیرۆركردن"ی هەنییە، بەڵام ئیسرائیل بە فەرمی تۆمەتەكەی پشتڕاست نەكردووەتەوە، ئەمریكاش بە فەرمی ئەوەی راگەیاند: ئەوان نە بەشدار و نە ئاگەداربوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه