ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی باڵای دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆکان گەیشتە بەغدا.
تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە:
تاوتوێکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە بۆ ساڵی 2027.
خستنەڕووی تێبینییەکان لەسەر بڕگەکانی ڕەشنووسی یاساکە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ.
داکۆکیکردن لە چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و زامنکردنی شایستەی مووچەخۆران.
بەپێی زانیارییەکانی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئامانجی سەردانەکە گەیشتنە بە چارەسەرێکی یاسایی و دارایی لەسەر بنەمای دەستوور بۆ مسۆگەرکردنی مافەکانی هاووڵاتییان.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه