تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، به هاوكاریی به‌شه‌كانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی، هه‌ڵمه‌تێكی چڕیان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر ئه‌نجام دا.
گرنگترین ورده‌كارییه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه:
پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له قوڕولیته و خاشاكی كه‌ڵه‌كه‌بووی پاشماوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی زیاده.
كاركردنی به‌رده‌وامی تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی له چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و شوێنی جیاوازی شاردا.
ئاساییكردنه‌وه‌ی هاتوچۆ و پاراستنی ژینگه و ڕێگریكردن له دروستبوونی ئاسته‌نگی بۆ هاووڵاتییان.
ئه‌م كاره خزمه‌تگوزارییانه له چوارچێوه‌ی ڕێكاره به‌رده‌وامه‌كانی شاره‌وانیی هه‌ولێردان بۆ پاراستنی سیمای شار و پاكوخاوێنیی گشتی.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه