Kurdistan Press - سعوودیە رێژەی بەرهەمێهنانی نەوت زیاد دەکات بۆ 13 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. سعوودیە رێژەی بەرهەمێهنانی نەوت زیاد دەکات بۆ 13 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سعوودیە رێژەی بەرهەمێهنانی نەوت زیاد دەکات بۆ 13 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

بە ئامادەبوونی جۆو بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە سەرۆک و نوێنەری وڵاتان، لوتکەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدانی سعوودیە دەستیپێکرد.

محەمەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە لە وتەی دەستپێکردنی لوتکەی جەددە رایگەیاند: "ئەم لوتکەیە لە کاتێکی هەستیاردا بەڕێوەدەچێت کە ناوچەکەمان رووبەڕووی چەندین ئالنگاری بووەتەوە، ئەمەش پێویستی بە هەماهەنگی هەمەلایەنە هەیە لە چوارچێوەی پڕەنسیپە نێودەوڵەتییەکان، لەسەر بنەمای رێزگرتن لە سەروەری دەوڵەتان، هەروەها پاراستنی خاکی وڵاتان، بۆ کارکردنی پێکەوەیی و بەرژەوەندی ئابووری هاوبەش پێویستمان بە هەماهەنگی هەیە".

گوتیشی: "ئێمە لە چرکەساتێکی هەستیاری مێژووییداین لە ناوچەکە بەهۆی قەیرانی ئابووری و پەتای کۆرۆنا، کێشەی ژینگەیە و گۆڕانکاری کەشوهەوا کێشەیەکی دیکەیە رووبەڕوومان بووەتەوە، لەسەر بنەمای رێککەوتنی پاریس ئەرکی هەموومانە پێکەوە رووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە".

محەمەد بن سەلمان، راشیگەیاند: "بەرزبوونەوەی نرخی وزە کاریگەری نێودەوڵەتی و سیاسی و ئابووری دەبێت، جۆرێک لە برسیەتی بەدوای خۆی دا دێنێت، بۆیە پێویستە سوود لە هەموو سەرچاوەکان بکەین کە هاوکارن بۆ کۆمەڵگە و بازاڕی نێودەڵەتی، بۆیە سعوودیە دەیەوێت پشت ببەستێ بە ستراتیژێک کە خزمەت بە ژینگە بکات. رێژەیەکی نەوت بخاتە بازاڕەوە کە تێکچوون لە ئاستی نێودەوڵەتی دروستبێت، سعوودیە لەو بوارە سوود وەردەگرێت و رێژەی بەرهەمێهنانی نەوت زیاد دەکات بۆ 13 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، لە راستیدا داهاتووی وزە بەردەوام لە گەشەکردن دا دەبێت، ئێمە بەجۆرێک ئیش دەکەین سەقامگیری نێودەوڵەتی دروست بکات".

راشیگەیاند: "داوا لە ئێران دەکەین وەک وڵاتێکی دراوسێ هاوکارمان بێت لە رووی پابەندبوون بە پرەنسیپە نێودەوڵەتییەکان و دەستوەرنەدان لە کاروباری وڵاتانی دیکە، هەروەها هاوکاریکردنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و هەموو ئەو پرسانەی پەیوەندیدارن بە رۆڵی ئێران، دەخوازین وەک دەوڵەتێکی دراوسێ بێتە پێشەوە و هاوکارمان بێت".

لەبارەی عێراق، جێنشی شای سعوودیە گوتی: "کۆمەڵێک رێککەوتن لەنێوان عێراق و وڵاتانی دەوڵەتی عەرەبی هەن لەبارەی کەرتی کارەبا، بۆ ئەوەی بە جۆرێک وزەی کارەبا بۆ عێراق دابین بکەین".

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه