Kurdistan Press - 5 هاووڵاتی بوونە قوربانی کە یەکێکیان ئافرەتە.. 5 هاووڵاتی بوونە قوربانی کە یەکێکیان ئافرەتە.. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

5 هاووڵاتی بوونە قوربانی کە یەکێکیان ئافرەتە..

کەمێک پێش ئێستا، لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراوەوە ئۆتۆمبێلێک بۆردوومان کرا و بەهۆیەوە 5 هاووڵاتی بوونە قوربانی.

لەمبارەیەوە پۆلیسی نەینەوا هەواڵەکەی ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 17 ـی 07ـی 2022 لە گەڕەکی تەنەک لە ڕۆژئاوای شاری مووسڵ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو 5 هاووڵاتی کوژران کە یەکێکیان ئافرەتە.

پۆلیسی نەینەوا ڕاشیگەیاند: هۆکاری بۆردوومانەکە تاوەکو ئێستا نەزانراوە و هیچ لایەنێکیش تاوەکو ئیستا بەرپرسیاریەتی ڕووداوەکەی لەئەستۆ نەگرتووە.

پۆلیسی نەینەوا ئاماژەی بەوەش دا کە ئیستا سەرقاڵی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە.

جێی باسە، لەدوای ڕزگارکردنەوەی شاری مووسڵ لە داعش، یەکەمجارە لەلایەن فڕۆكەی بێفڕۆکەوان شارەکە بۆردوومان دەکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه