Kurdistan Press - زەنگی ئاگادارکردنەوەی جەنگی جیھانی سێیەم لێدرا زەنگی ئاگادارکردنەوەی جەنگی جیھانی سێیەم لێدرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زەنگی ئاگادارکردنەوەی جەنگی جیھانی سێیەم لێدرا

دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاڵۆزییەوە روو لە ئاڵۆزبوونی زیاتر دەكات، ئێستە ئێران و گرووپەكانی لە لایەك و ئیسرائیل لە لایەكی تر سەنگەریان لە یەك گرتووە و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕێكی فرەوانتر لەوەی كەرتی غەزە و لبنان هەیە، بەتایبەتی ئەگەر رووبدات دەبێتە شەڕی دوو دەوڵەت و ئەوانەی پاڵپشتییان دەكەن، كە ئەگەری هەیە ئاگرەكەی تەواوی ناوچەكە و دنیاش بگرێتەوە.

مستەفا عەجیل، راوێژكاری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئاماژەی نیگەرانكەر هەن بە هەڵگیرسانی سێیەم جەنگی جیهانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، دووپاتی كردەوە كە ئیسرائیل خواستی دەستبەسەرداگرتنی خاكی زیاتری لە غەزە و لبنان لە رێگەی سیاسەتی خاكی سووتێنراو هەیە، ئەوەش دەبێتە هۆی پەرەسەندنی زیاتری دۆخەكە.

روونی كردەوە، بۆیە هەڵگیرسانی شەڕێكی فرەوان لە ناوچەكە ئەگەرێكی نزیكە لە هەر ساتێكدا و دەشبێتە سەرەتای سێیەم جەنگی جیهانی، لە سایەی دەستوەردانی راستەوخۆ و ناراستەوخۆی وڵاتانی تر

لەوكاتەی ئێستە شەڕێكی كراوە لە نوان ئێران و گرووپەكانی و ئیسرائیل هەیە، بەشێك لە میدیاكانی نزیك لە ئێران بۆ راكێشانی سۆزی شەقامی عەرەبی و ئیسلامی و دروستبوونی گوشار لەسەر ئیسرائیل و ئەمەریكا، دەیانەوێ شەڕەكە بە ئیسلام و فەلەستینەوە ببەستنەوە، كەچی لەسەر ئاستەكانی فەرمی و جەماوەریشەوە هیچ پاڵپشتییەك بۆ هەردوو شەڕی غەزە و لبنانەوە دروست نەبووە و ئیسرائیل شەڕەكە لە ئێران نزیك دەكاتەوە، چونكە پێی وایە تاكە رێگایە بۆ وەستانی هێرشەكانی سەری

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه