دهستهى پەخشی ئیسرائیلی، ئێوارەی ئهمڕۆ هەینی 25ى 10ى 2024 ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی زەمینی لە لوبنان گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و ڕەنگە لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆتایی پێبێت.
دەستەکە لە زاری بەرپرسانی باڵای دامەزراوەی ئەمنی ئیسرائیلەوە ڕایگەیاندووە، “ئەپەراسیۆنی زەمینی لە باشووری لوبنان لە قۆناغی کۆتاییدایە، پێشبینیش دەکرێت مانۆڕی زەمینی لە ماوەی یەک یان دوو هەفتەدا تەواو ببێت، ئەگەر گۆڕانکاری لە کۆتا خولەکدا نەکرێت.”
ئاماژەی بەوەش کرد، "لە ڕوانگەی سەربازییەوە، سوپا دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە لەسەر هێڵی سنوورى لە باشووری لوبنان، ئهمه جگه له هەڵوەشاندنەوەی زۆرێک لە ژێرخانی حزبوڵا".
وەڵام بدەوه