KurdistanPress...

CLOSE

ئێران ئامادەکاری بۆ هێرشکردن دەسپێکردن

دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگە ئێران هێرشی كردە ئیسرائیل و دواتریش ئیسرائیل بە توندی وەڵامی دایەوە. ئێستەیش بەپێی گوتە سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ تۆڕی "سی ئێن ئێن"ی ئەمەریكی، ئێران خۆی بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل ئامادە دەكات وەك وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ئیسرائیل كردیە سەر ئێران.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ پێنجشەم 31ی تشرینی یەكەم كە لە تۆڕی "سی ئێن ئێ،"ی ئەمەریكی وەرگرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر زاری سەرچاوەیەكی تایبەت كە قسەی بۆ تۆڕەكە كردووە، ئێران دەیەوێ بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئیسرائیل، دیسان هێرش بكاتەوە سەر ئەو وڵاتە، گوایە هێرشەكەشی بەرلە  هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا دەبێت.

پێشتریش عەلی خامنەیی رابەری ئێران لەبارەی هێرشەكەی ئیسرائیل رای گەیاندبوو، نابێ هێرشەكە گەورە بكرێت و نابێ بچووكیش بكرێتەوە.

لەناو ئەم هەفتەیەشدا وەزارەتی برگریی ئەمەریكا رای گەیاند، دوور نییە ئێران وەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیل بداتەوە، بەڵام ئەو كردەیە بەمزووانە نابێت.

بەپێی تۆڕە ئەمەریكییەكە، بات رایدەر گوتەبێژ بەناوی پنتاگۆن رای گەیاند، بەڵێ ئەگەر هەیە ئێران وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە وەك وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ئیسرائیل كردیە سەر ئێران.

ئەوەشی گوت كە ئەمەریكا لە نزیكەوە چاودێریی دۆخەكە دەكات و دووپاتی كردەوە، ئەمەریكا هاوئاهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل دەكات و پاڵپشتیشی لێ دەكات.

ئێران لە یەكی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ، لە تۆڵەی كوژرانی ئیسماعیل هەنییە سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران و حەسەن نەسروڵا سەرۆكی حزبوڵای لبنان لە بەیرووت لەلایەن ئیسرائیلەوە، بە ئاراستەكردنی 200 مووشەكی بالیستیكی، هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیلیش ئەوكات بڕیاری هێرشی بۆ سەر ئێران دا و ئەوەبوو بەرەبەیانیی زووی 26ی ئەم مانگە، هێرشی كردە سەر ئێران و پارێزگاكانی ئیلام و خووزستان و تارانی كردە ئامانج و زیانی بە بنكە سەربازییەكانی ئێران گەیاند.

لە 25ی مانگی ئەیلوول، ئیسرائیل هێرشی زۆر توندی كردووەتە سەر لبنان و تا ئێستەیش بەردەوامە. ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی كوژرانی زیاتر هەزار و 200 كەس و برینداربوونی زیاتر لە چوار هەزار كەسی تر، جیا لە ئاوارەبوونی زیاتر لە ملیۆنێك و 500 هەزار كەسی لبنانی بەتایبەتی لە باشووری وڵاتەكە.

شەوی 27ی ئەیلوول، حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لبنان لە بارەگای سەركردایەتییەكەیدا لە بەیرووت، كەوتە بەر هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە و خۆی و ژمارەیەك سەركردەی حزبەكەی كوژران. دوای كوژرانی نەسروڵا، ئێران هەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی كرد، ئەوەبوو لە یەكی تشرینی یەكەم بە سەتان مووشەكی بالیستیكی هێرشی كردە سەر ئیسرائیل، بەڵام وەك ئیسرائیل دەڵێ شكستی هێنا، لەگەڵیدا بڕیاری دا وەڵامی ئەو هێرشەی ئێران بداتەوە. 

حزبوڵای لبنان كە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێت، لەوەتەی جەنگی غەزە لە نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێ كردووە، وەك پاڵپشتی بۆ غەزە و دانیشتووانی، رۆژانە لە سنوورەكانی خۆی هێرش دەكاتە سەر ئیسرائیل، ئیسرائیلیش وەڵامی دەداتەوە و بەردەوامیش هێرشی دەكاتەسەر، بۆیە توانیویەتی ژمارەیەكی زۆری چەكدارەكانی حزبوڵا و سەركردەكانی بكوژێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه