Kurdistan Press - چی ڕوودەدات، هیزەکان گەیشتنە سەنتەری حەلەب چی ڕوودەدات، هیزەکان گەیشتنە سەنتەری حەلەب | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چی ڕوودەدات، هیزەکان گەیشتنە سەنتەری حەلەب

گرووپە چەکدارەکانی سووریا، ئەمڕۆ ئێوارەی هەینی، 29ی 11ی 2024، گەیشتنە ناو شاری حەلەب لە سووریا و چەند گەڕەکێکیان کۆنترۆڵ کرد.

ئەو گرووپانە ڕایانگەیاندووە، لە درێژەی هێرشەکانیاندا بۆ حەلەب، ناوەندی توێژینەوەی زانستییان لە حەلەبی نوێ دەست بەسەردا گرتووە.

هەروەها چەکدارانی قاعیدە و نوسرە گەیشتوونەتە گەڕەکی حەمدانییە و گەڕەکی سێ هەزار شووقە و گەڕەکی فرقانیان كۆنترۆڵ كردووە و تەنیا دوو کیلۆمەتر ماوە بگەنە ناوەندی حەلەب.

هاوکات سوپای سووریا لەو ناوچانە تووشی شکان و پاشەکشە بووە و چەک و جبەخانەیەکی زۆریان بۆ ئەو گرووپانە بەجێ هێشتووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى ئۆپۆزسیۆنی سووریا، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورەیان بە ناوی "رێگریکردن لە دەستدرێژی" دەست پێکرد و ڕایانگەیاند، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە پێشبینیی هێرشێکی چاوەڕوانکراوی هێزەکانی ڕژێم و هاوپەیمانەکانیان بۆ سەر مۆڵگەکانیانە لە لادێکانی حەلەب و ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

ئەمڕۆ سەرلەبەیانیی هەینی، گرووپه‌ چه‌كداره‌كانى سووریا كه‌ خۆیان به‌ ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسێنن، کۆنترۆڵی تەواوی لادێکانی ڕۆژئاوای حەلەبیان ڕاگەیاند، ئه‌وه‌ش دوای شەڕێكی توند لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سووریا و میلیشیا چه‌كداره‌ شیعه‌كانى نزیك له‌ ئێران، لە ئەنجامدا دەیان کەس لە هەردوولا کوژران و بووە هۆی پچڕانی ڕێگای نێودەوڵەتی بەرەو دیمەشق.

هاوکات عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلی بە دەستلێدان و پلاندانەرانی ئەو هێرشانە تۆمەتبار کردووە و دەشڵێت هاوکاریی ڕژێمی سووریا دەکەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه