كەناڵی (ئەلجەزیرە) بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئیدارەی ئۆپەراسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، كودەتایەكی ناوخۆیی لە ناو لیوای 47ی فیرقەی 11ی سوپای سووریا لە شاری حەما ڕووی داوە.
هاوكات باسی لەوە كردووە، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتوونەتە ناوەڕاستی شاری حەما و كۆنترۆڵی شار و شارۆچكەكانی پارێزگاكەیان لە باكوور كردووە.
هاوكات پێگەی میدیاییەكانی ڕژێمی سووریا ڕایانگەیاندووە ئەم هەواڵانە ڕاست نین و تاكوو ئێستاش سوپای سووریا شاری حەمای جێ نەهێشتووە.
ئەمشەو 30ی 11ی 2024، هێزەكانی سووریا بە سەركردایەتیی دەستەی تەحریرولشام، ڕایانگەیاند، هێزەكانیان گەیشتوونەتە دەوروبەری شاری حەما، ئەوەش دوای گرتنی ئیدلیب و ناوچەیەكی فراوانی حەلەب.
وەڵام بدەوه