Kurdistan Press - گروپە هێرشبەرەکانی سووریا لەسەر عێراق هاتنە دەنگ گروپە هێرشبەرەکانی سووریا لەسەر عێراق هاتنە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گروپە هێرشبەرەکانی سووریا لەسەر عێراق هاتنە دەنگ

لە چوارشەمی رابردووەوە ژمارەیەك گرووپی چەكدارلە باكوری رۆژئاوای سووریا دەستیان بە هێرشێكی فرەوان بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی سووریا كردووە، توانیویانە ناوچەیەكی فرەوان لە هەردوو پارێزگای ئیدلب و حەلەب كۆنترۆڵ بكەن، ئەوەش بووە مایەی ترسێكی گەورەی عێراق، ئەمڕۆ ئەو گرووپانە لە بەیاننامەیەكدا حكوومەتی عێراقیان دڵنیا كردەوە كە نابنە سەرچاوەی نیگەرانی و هەڕەشە بۆ ناوچەكە.

بەپێی بەیاننامەی ئەو گرووپانە كە لە ژێر ناوی، لە حكوومەتی رزگاركردنی سووریاوە بۆ حكوومەتی عێراق رەوانە كراوە و تیایدا هاتووە، كارگێڕیی كاروباری سیاسی لە حكوومەتی رزگاركەری سووریا دووپات لە لە پێوەندیی برایانە و دۆستانەی پتەوی نێوان هەردوو گەلی سووری و عێراقی دەكاتەوە، ئەو پێوەندییەی بە درێژایی مێژوو هەیە و بە بەردەوام برایەتی و چارەنووسی هاوبەش كۆی كردووینەتەوە، ئێمە لە سووریای ئازاد بەتەواوی باوەڕمان بەوە هەیە كە بەرژەوەندیی هاوبەشمان پێویست بە هاریكاری و لێكگەیشتنی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵات دەكات.

زیاتر هاتووە، شۆڕشی سووریا كە لەپێناو ئازادی و سەربەرزی دەستی پێ كرد، شۆڕشێكە هەوڵی رزگاركردنی گەلی سووریا لە ستەمی رژێمی تاوانباری ئەسەد دەدات، هاوكات هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق یان لە هەر دەوڵەتێكی تری ناوچەكە دروست ناكات، ئێمە لە حكوومەتی رزگاركردن، حكوومەت و گەلی عێراق دڵنیا دەكەینەوە بەوەی سووریا نابێتە سەرچاوەی نیگەرانی یان پشێوی لە ناوچەكە، بە پێچەوانەی ئەوە بە پەرەپێدان و پتەوكردنی پێوەندیی هاریكاری لەگەڵ عێراق پابەندین، بۆ مسۆگەربوونی سەقامگیری لە ناوچەكە و گەیشتن بەوەی لە بەرژەوەندیی هاوبەشی گەلەكانماندایە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه