ئەمڕۆ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 2ی 12ی 2024، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، حزبوڵا چەندین مووشەكی بە ئاراستەی كێڵگەكانی شەبعا بەرەو ئیسرائیل هەڵداوە و حزبوڵاش دەڵێت ئاگربەستمان نەشكاندووە و تەنیا وەڵاممان داوەتەوە.
حزبوڵای لوبنانی ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشە نوێیانەی سەر ئیسرائیل وەڵامدانەوە بووە، بە هۆی ئەوەی پێشتر ئیسرائیل هێرشی كردووەتە سەر لوبنان و هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەر بەیرووت بەردەوام بووە.
ڕۆژی 27ی 11ی 2024، دوای زیاتر لە ساڵێك شەڕ، ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵادا ڕاگەیەندرا و بڕیار درا پێگەكانی حزبوڵا لە باشووری لوبنان بە سوپای لوبنان و یونفێل پڕ بكرێتەوە.
وەڵام بدەوه