وه‌زیری به‌رگرى سووریا، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه سوپاكه‌یان به شێوه‌یه‌كی تاكتیكی له شارى حه‌ما كشاونه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ندین فڕۆكه‌ى جه‌نگییان له فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌و شاره به جێهێشتووه.
ژەنەڕاڵ عەلی مەحمود عەباس، وەزیری بەرگری سووریا ڕایگەیاند، سوپای سووریا شەڕێکی توندی بەردەوام لەگەڵ "ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان"، بەڕێوەدەبات.
وه‌زیری به‌رگرى سووریا، گوتیشی: «ئێمە لە دۆخێکی مەیدانی باشداین و هێزە چەکدارەکانمان کاریان کردووە بۆ دووبارە بڵاوکردنەوەیان بۆ پاراستنی ژیانی خەڵک».
لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: «سووریا بە سوپا و گەل و سەرکردایەتی و پاڵپشتی هاوپەیمان و دۆستەکانی، توانای تێپەڕاندنی ئاستەنگە مەیدانییەکانی هەیە، گرنگ نییە چەندە توند و سەخت بن».
ئاماژەی بەوەشکرد: «دوای ئەوەی هێزە چەکدارەکانمان لەدەرەوەی شاری حەما جێگیرکرانەوە بەمەبەستی پاراستنی گیانی خەڵکی سڤیل، ئەو ڕێکخراوه تیرۆریستییانه کاردەکەن بۆ قۆستنه‌وه‌ى ئەم ڕووداوە لە میدیاکانەوە لە ڕێگەی هەڵمەتێکی په‌خشكردنى زانیاریی ناڕاستەوە دژی گەلەکەمان و هێزە چەکدارەکانمان بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ئاژاوەگێڕی، بۆیە ڕەنگە ئەم ڕێکخراوانە پەنا بۆ دەرکردنی بەیاننامە ببەن، یان فەرمانی ساختە بەناوی فەرماندەیی گشتیی سوپا و هێزە چەکدارەکانەوە، یان تۆمارە دەنگی یان کلیپی ڤیدیۆیی بڵاوکراوە کە بە تەکنەلۆژیای دەستکرد دروستکراون».
سه‌باره‌ت به كۆنترۆڵكردنى شارى حه‌ما له لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه له نێویشاندا ده‌سته‌ى ته‌حریر شام، ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: "ئه‌وه‌ى لە شاری حەما ڕووی دا، ڕێکارێکی تاکتیکی کاتیە».
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه سوپای سووریا له دواى خۆى چه‌ندین فڕۆكه‌ى جه‌نگی و هیلیكۆپته‌ر و كه‌ره‌سته‌ى سه‌ربازیی له شارى حه‌ما به‌جێهێشتووه، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه، كه سوپای سووریا توانیویه‌تى فڕۆكه‌خانه سه‌ربازییه‌كه‌ى حه‌ما، كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
وەڵام بدەوه