Kurdistan Press - مەترسییەکی گەورە لەسەر کوردانی رۆژئاوا هەیە مەترسییەکی گەورە لەسەر کوردانی رۆژئاوا هەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسییەکی گەورە لەسەر کوردانی رۆژئاوا هەیە

فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دۆخی سووریاوە رای گەیاند كە بە هاوكاریی ئەمەریكا ئاوارەكانی شەهبامان رزگار كرد و ئاشكرایشی كرد كە بڕیاریان نەداوە لە دژی چەكدارانی تەحریر شام شەڕ بكەن. 

ئەمڕۆ هەینی، شەشی كانوونی یەكەمی 2024، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند كە هێشتا بڕیاریان نەداوە لە دژی چەكدارانی تەریر شام شەڕ بكەن و ئاماژەیشی كرد كە مەترسیی لەسەر كەمپی هۆڵ هەیە، بەهۆی ئەوەی داعش لە نزیك كەمپەكە دەستی بە هێرش كردووە. 

لەبارەی مەترسیی لەسەر كوردەكانی رۆژئاوایشەوە، عەبدی ئاماژەی بەوە دا كە 250 هەزار كورد لە حەلەبی سووریا لەژێر مەترسیدان و لەبارەی كێشەكانیشیانەوە گوتی كە دەیانەوێت كێشەكانیان لەگەڵ توركیا بە دیالۆگ چارەسەر بكەن. 

مەزڵووم عەبدی ئەوەیشی بە رۆژنامەوانان گوت كە پارێزگاری لە دانیشتوانی گەڕەكەكانی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەكەن لە سووریا و لەبارەی پێوەندیشیانەوە ئاشكرای كرد كە پێوەندییان لەگەڵ دەستەی تەحریری شامدا هەیە و هاوكات هاوئاهەنگیشمان لەگەڵ رووسیا و عێراقدا هەیە بۆ چارەسەركردنی پرسی سووریا و ئامادەیی خۆشیانی نیشاندا بۆ بەشداریی كردن لە دیالۆگی چارەسەری پرسی سووریا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه