دوایین هەڵوێستی ڕووسیا بەرانبەر سووریا زۆر جیاوازە لە هەڵوێستەكانی چەندان ساڵی ڕابردوو كە نەیدەهێشت بە هیچ شێوەیەك ئەسەد بكەوێت، ئەم جارە پێی گوتووە: سەرقاڵی شتی گرنگترین.
ئەمڕۆ هەینی، شەشی كانوونی دووەم، سەرچاوەیەكی تایبەت لە كریملنەوە بە "سكای نیوز"ی گوتووە: بە سووریامان گوتووە ئێمە زۆر بە دیاریكراوی دەتوانین هاوكارتان بین، چونكە لەم كاتەدا شتی گرنگتر هەیە پێوەی سەرقاڵین، ئەویش بریتییە لە شەڕەكەمان لە ئۆكرانیا.
ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە، ڕووسیا بە هەموو شێوەیەكی سەربازی و مادی، هاوكاریی بەشار ئەسەدی كردووە بۆ ئەوەی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە و نەخشەی توركیا دابەش دەبێت، بەڵام ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا بە شێوەیەكی خێراتر دەڕۆن و ڕووسیاش هەڵوێستی گۆڕیوە.
لە دۆخێكی زۆر سەیردا، هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن بگەنە هەر ناوچەیەك لە خاكی سووریا، بەبێ شەڕ دەچنە ناوی و هیچ بەرگرییەكی ئەوتۆ لەلایەن سوپای سووریاوە ناكرێت و شوێنەكان چۆڵ دەكەن.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزە بەرهەڵستكارەكانی سووریا، توانیان شارەكانی حەلەب و حەما و ئیدلیب بگرن و زۆریش دوور نین لە شاری حمس.
وەڵام بدەوه