ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی "تاس" لە زاری باڵیۆزی ڕووسیا لە دیمەشق ڕای گەیاند، داوایان لە هاووڵاتییانیان كردووە، بەپەلە وڵاتەكە بەجێ بهێڵن، چونكە دۆخی سووریا تەواو گەیشتووتە بنبەست.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، داوامان لە هاووڵاتییان كردووە، لە ڕێی گەشتی ئاسمانی یان هەر هەر هۆكارێكی تر بێت، ڕێگەی گەڕانەوە بدۆزنەوە.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا، لە ڕێی نامەی تایبەتی تیلیگرامەوە بۆ هەموو ئەو ڕووسانەی بە كاری جیاواز لە سووریان، پەیامی حكوومەتی وڵاتەكەیان پێ گوتوون.
هەر ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك تایبەت لە كریملنەوە گوتی: بە سووریامان گوتووە ئێمە زۆر بە دیاریكراوی دەتوانین هاوكارتان بین، چونكە لەم كاتەدا شتی گرنگتر هەیە پێوەی سەرقاڵین، ئەویش بریتییە لە شەڕەكەمان لە ئۆكرانیا.
ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە، ڕووسیا بە هەموو شێوەیەكی سەربازی و مادی، هاوكاریی بەشار ئەسەدی كردووە بۆ ئەوەی لە پۆستەكەی بمێنێتەوە و نەخشەی توركیا دابەش دەبێت، بەڵام ڕووداوەكانی ئەم دواییەی سووریا بە شێوەیەكی خێراتر دەڕۆن و ڕووسیاش هەڵوێستی گۆڕیوە.
وەڵام بدەوه