كه‌ناڵى (العربیه) بڵاوی كرده‌وه، حزبوڵاى لوبنانى سه‌ربارى ئه‌و دۆخه‌ى له لوبناندا هاتووه‌ته ئاراوه له دواى شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و كوژرانى ئه‌میندارى گشتیی حزبه‌كه و زۆرێك له سه‌ركردایه‌تییه باڵاكانى حزبوڵا، هه‌زاران چه‌كدارى ناردووه بۆ نزیك شارى حمس له سووریا.
له‌دواى ته‌قاندنه‌وه‌ى هه‌زاران ئامێرى (په‌یجه‌ر)ى ئه‌ندامانى حزبوڵاوه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا له لوبنان دروست بوو، دواى نزیكه‌ى دوو مانگ له شه‌ڕێكی سه‌خت، كه جگه له كوژرانى حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا، ئه‌میندارى گشتیی پێشووى ئه‌و حزبه، زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تییه باڵاكانى حزبوڵا، كوژران.
دواتر ڕێكه‌وتنێكی ئاگر به‌ست بۆ ماوه‌ى 60 ڕۆژ كرا و به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه حزبوڵا بۆى نییه هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر ئیسرائیل، له به‌رانبه‌ریشدا ئیسرائیل هیچ هێرشێك ناكاته سه‌ر لوبنان.
هه‌ر دوابه‌دواى ئاگربه‌سته‌كه و لە 27ی تشرینی دووەمەوە، هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە شەڕدان لەگەڵ هێزەکانی رژێمی سووریا و لە 29ی هەمان مانگ چوونەتە ناو شاری حەلەب و رۆژی دواتر کۆنترۆڵی پارێزگای ئیدلیبیان کرد. رۆژی پێنجشەممەی رابردووش شاری حەمایان كۆنتڕۆڵ كرد.
لەگەڵ حەلەب، ئیدلیب و حەما، گرووپەکانی ئۆپۆزسیۆن بەیانیی رۆژی هەینی بەرەو حمس و درعا بەڕێ کەوتن و ئامانجی سەرەکیی ئۆپۆزسیۆن، رووخاندنی رژێمی ئەسەدە و بەرەو دیمەشق بەڕێوەن.
وەڵام بدەوه