Kurdistan Press - غەززە لەژێر رەحمی بۆردوومانی ئیسرائیل. غەززە لەژێر رەحمی بۆردوومانی ئیسرائیل. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

غەززە لەژێر رەحمی بۆردوومانی ئیسرائیل.

 

ئەمڕۆ هەینی 5-8-2022، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کەرتی غەززەیان بۆردوومانکرد. بۆردوومانەکە دوای ئەوە هات کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بێنی گانتز، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە سەردانی چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی نزیک لە سنووری غەززەی کرد و دواتر رایگەیاند، هەر کارێک دەکەن کە پێویست بێت بۆئەوەی، وەک خۆی گوتی، هەڕەشەی سەر خەڵکی ناوچەکە نەهێڵن. 

بێنی گانتز گوتی، کاردەکەن بۆئەوەی ژیانی ئاسایی بۆ باشووری ئیسرائیل بگەڕێننەوە. ئاماژەی بەوەش کرد، "شەڕمان ناوێ"، بەڵام دوو دڵیش نابن لە پارێزگاریکردن لە هاووڵاتییانیان. 

وەزارەتی تەندروستیی کەرتی غەززە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانەکەی سوپای ئیسرائیل 9 کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵێکی تەمەن 5 ساڵە و 55 کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها یەکێک لە کوژراوەکان فەرماندەیەکی فەیلەقی قودسی باڵی چەکداریی بزووتنەوەی جیهادە. 

هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کاردانەوەی لای بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس لێکەوتەوە. فەوزی بەرهووم، گوتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە راگەیێندراوێکدا گوتی، سوپای ئیسرائیل بەرپرسە لە زیادبوونی گرژییەکان و "تاوانێکی دیکەی ئەنجامدا و هەربۆیەش دەبێت بەرپرسیارێتییەکەی لەئەستۆ بگرێت." فەوزی بەرهووم گوتیشی، حەماس و هێزەکانی دیکەی کەرتی غەززە کاردانەوەیان دەبێت. 

ئەم پێشهاتە نوێیە دوای ئەوە هات، رۆژی دووشەممە 1-8-2022 سوپای ئیسرائیل بەرپرسێکی باڵای جیهادی ئیسلامی لە کەرتی رۆژئاوای فەلەستین دەستگیرکرد

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه