کەناڵی سی ئێن ئێن ـی عەرەبی بڵاوی کردووەتەوە، پێنج بەرپرسی باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە وردی چاودێریی پێشڕەویی چەکدارانی سووریا دەکەن و ڕایانگەیاندووە، ڕژێمەکەی ئەسەد لەو چەند ڕۆژەدا دەکەوێ.
ئەو بەرپرسانە بە کەناڵەکەیان گوتووە، هەرچۆنێک بێت، کۆتایی ئەم هەفتەیە ئەسەد کۆتایی پێ دێت و دەبێتە ڕابردوو.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە لە چەکدارانی دژبەری ئەسەد، بە تایبەت بەرەی تەحریر شام، ناوچەیەکی فراوانیان لە بن دەستی ڕژێم دەرهێناوە و لە چەندین ناوچەش سوپای ڕژێم کشاوەتەوە.
وەڵام بدەوه