ڕووسیا و یەكەكانی سوپای سووریا لە شاری كۆبانێی رۆژئاوای كوردستا ودەوروبەری كشانەوە و مەترسیی ئەوە هەیە گرووپە چەكدارەكان بچنە نێو شارەكەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگەدار لە رۆژئاوای كوردستانەوە ڕاگەیاند: هێزەكانی ڕووسیا بە تەواوی لە شاری كۆبانێ و دەوروبەری (ڕۆژئاوای كوردستان) كشایەوە و هێزەكانی هەسەدە لە شارەكە ماونەتەوە.
سەرچاوەكە ڕایگەیاند: هێزەكانی ڕووسیا بەرەو فڕۆكەخانەی قامیشلۆ كشانەوە و تەواوی بارەگا و یەكە سەربازییەكانیان لە كۆبانێ سووتاند.
هەروەها یەكەكانی سەر بە سوپای سووریا كە لە سنووری توركیا بوون، لە كۆبانێ و دەوروبەری كشانەوە و بەرەو قامیشلۆ كشانەوە. هێزەكانی هەسەدە لە نێو كۆبانێن و مەترسیی ئەوە هەیە گرووپە چەكداران بەرەو كۆبانێ بڕۆن، بە تایبەت دوای دەستبەسەرداگرتنی منبج.
گرووپەكانی سەر بە توركیا، دوای شكستی ڕژێمی ئەسەد، كۆنتڕۆڵی شاری منبج رۆژهەڵاتی حەلەبیان كرد
وەڵام بدەوه